سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سێ مامۆستای دەستبەسەرکراو
دوشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۱   |  24-10-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سزای ١٥ ساڵ و حەوت مانگ زیندان بەسەرسێ هەڵسووڕاوی بواری مامۆستایان بە ناوەکانی محەمەدحەبیبی، ڕەسوڵ بوداغی و جەعفەر ئیبراهیمی له لایه‌ن دادگای ئێنقلابی شاری تارانه‌وه سەپێندرا.
سێ كه‌س لە مامۆستایانی زیندانیکراو کەلە ١٠ی مانگی گۆڵانی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە بە ١٥ ساڵ وحەوت مانگ زیندان سزادراون و قەدەغەکردنی چوونه ده‌ره‌وه لە وڵات و هەروەها به‌شدار نه‌بوون له ڕێكخستنی ڕێکخراوە کۆمەلایەتی و سیاسییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ڕیزی ئەو سزایانەی ترن کە بەسەر ئەو سێ مامۆستادا سەپێندراون.