“داوود ڕه‌زه‌وی” هەڵسووراوی كرێكاری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی ئۆتوبووسڕانی تاران و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له هه‌ر حیزب و گرووپێك مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی ئوتۆبووسڕانی تاران، به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان،”داوود ڕه‌زه‌وی” به‌بێ ئاگاداری پارێزه‌ره‌كه‌ی، له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی گوازرایه‌وه. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانی ئێڤین بیلاته‌كلیف ڕاگیرا و دادسه‌رای ئێڤین له‌گه‌ڵ دانانی وسیقه و ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی كردبوو.