سووتاندنی وێنە و بەنێرەکانی قاسم سلێمانی لە ساڵڕۆژی کوشتنیدا
چوارشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۱   |  04-01-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانبار، لە سێهەمین ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سلێمانی، گەورە تێرۆریستی سپای پاسداران، لاوانی ئازادیخوازی شارەکانی ئێران و کوردستان، بە مەبەستی دژایەتیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، وێنە و بەنێرەکانیان لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا سووتاند و بێزاریی خۆیان لە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەربڕی. ئەو شارانەی کە وێنە و بەنێرەکانی قاسم سلێمانیان لێ سووتاندووە بریتین لە: “سێمیرۆم، ئەهواز، شووش، کرماشان، ئیسلامشەهر، سەراوان،بەرازجان، ئاستارا، یەزدان شار، تەورێز، یەزد، قوم، مەراغە، ئەراک، کرمان، زاهیدان، ڕوودسەر، تاران، ڕەفسەنجان، ماهدەشتی کەرەج و ئیسفەهان”.