سووتانی دارستانەکانی داڵاهو
یەکشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۱   |  24-07-2022
ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ، ئاگر لە کێوەکانی “داڵاهۆ” لە ناوچەی “سورە دێزە”ی سەر بەو شارە کەوتووەتەوە و هەتا درەنگانی شەو ئاگرەکه ئایساوە کە لە ئاکامدا لەلایەن خەڵکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە ٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی “سوەرە دێزە”ی “داڵاهۆ” سووتاوه.لە سەرەتای ئەمساڵدا ٧ هێکتار لە دەغڵ و دانی ئەو شارە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا.
جێی ئاماژەیە کە “داڵاهۆ” لە ١٠٠ کیلۆمیتری ڕۆژهەڵاتی کرماشان هەڵکەوتووە و ١٥٥ هەزار هێکتار لەوەڕگە و دارستانی هەیە.