فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سووتانی دارستانەکانی مەریوان و کامیاران
شەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۱   |  09-07-2022

ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپەڕ، دارستانەکانی گوندی “بالک” و داربەڕووەکانی گۆڕستانی “دارسێران”ی مەریوان لەلایەن کەسانی هەلپەرست و تێکدەری ژینگەی کوردستان، ئاگریان تێبەردرا. ئاگری ئەو شوێنانە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوان و بە هاوکاریی خەڵکی ناوچە کوژێندرایەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی جومعە دارستانەکانی گوندی “عەسراو” سەر بە شاری کامیاران لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا کە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە کوژایەوە.
شایانی باسە کە هەموو ساڵێک لە کاتی وەرزی گەرمادا ژینگە و سروشتی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر لەلایەن کەسانی سەر بە ڕژیم و دژە ژینگەوە، ئاگری تێبەردەدرێت.