سووتانی دوو کرێکار و دوو ئاگرکوژێنەوە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تینێر لە رۆبات کەریم
سێشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۲   |  17-10-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی رەزبەر لە گوندی وەهن ئاوا، سەر بە ناوچەی ڕۆبات کەریمی تاران لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی “تینێر” ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کرێکار تووشی سووتانی جەستە بوون.
هەروەها دوو کەس لەو ئاگرکوژێنەوانە کە لە کاتی ئاگرکوژێنەوەی ئەم کارگەیەدا بوون، تووشی سوتان بوون و لەگەڵ ئەم دوو کرێکارە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.