فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سڕینەوەی ماموستایانی پارێزگای کوردستان لە یاسای پۆلێنبەندیی
شەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۲   |  22-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی گشتیی پەرەوردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان، لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ەوە هەتا ئێستا، بە دەیان مامۆستای ناڕازیی لەوانە، “تەحسین مستەفا، عەلی دلاویز، شەیدا شەمس، سامان کوششی، فاتمە غوڵامی، فارووق سەعیدزادە، فەریدە محەممەدی، سلێمان عەبدی، خالد عەبدوڵڵایی، لەیلا عینایەت‌زادە، ئەحمەد قادری، تاهیر قادرزادە، سەلاح سورخی، ئیسماعیل لامع‌زادە، ئامانج ئەمینی، لوقمان ئەڵڵامورادی، عوسمان ڕەزایی، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوڕەیشی، خالد سلێمانی، ئۆمید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ڕزگار حەیدەری، ژیلا ڕەحیمی، موختار محەممەدی، عادڵ میرزایی، کوورش عێزەتی، بەهادین مەلەکی، جەبار پاکزاد، سوهەیلا خالدیان، جەهانگیر بەهمەنی و غیاث نێعمەتی”ٚ لە یاسای پۆلێنبەدنی سڕدراونەوتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان، بەپێی بڕیاری شۆرای باڵای ئەمنییەتی میللی دەستی بە سڕینەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە یاسای نیزامی پۆلێنبەندی کردووە و بە مەبەستی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان دەستی بە ڕێکخستنی “کومیتەی فەورییەتەکان” کردووە. شایانی باسە، “ئەندامێتی لە ئەنجومەنە نایاساییە سێنفییەکانی مامۆستایان”، “دەستێوەردان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە هەنجارشکێنانەکانی ئەم دواییانە”، “جووڵەی هاندەرانە لە مەدرەسە”، “بڵاوکردنەوەی درۆ”، “دەرکردنی بەیانییەی جیاواز بەمەبەستی هاندانی کۆمەڵگای فەرهەنگییان و قوتابییان بەمەبەستی قەیرانسازی”، “هاندانی بیری گشتی”، “ڕێکخستنی شەڕی ڕەوانی”، “کردەوە دژی ئەمنییەتی نێوخۆی”، “پڕوپاگەندە دژی تەناهیی نەتەوەیی”، “پڕوپاگەندە دژی حیجاب”، “دروشمنووسین لە مەدرەسەکان” و “چالاکیی سێنفی هاوتەریب لەگەڵ ڕەوتە دژبەرەکانی نیزام” لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستایانی ناڕازی بووە. جێگەی ئاماژەیە، کومیتەی فەورییەتەکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان، “موختار ئەسەدی”، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی وەکوو “لیدەر و هۆکاری سەرەکیی نائارامییەکانی ئەم دواییانەی قوتابخانەکان” ناساندووە و دۆسییەکەی ڕادەستی لێژنەی سەرپێچییە ئیدارییەکان کردووە. ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی لەوانە “تەحسین موستەفا، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی، مەجید کەریمی، غیاث نێعمەتی، بەهادین مەلەکی، جەهانگیر بەهمەنی، سەلاح سورخی، سلێمان عەبدی، سەیوان سلێمانی، ئارام قادری، ئارام محەممەدی و ئومید شامحەممەدی” بە دۆسییەی کراوە لەگەڵ تۆمەتەکانی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، “کۆبوونەوە و تەبانی دژی نیزام” و “ڕێکخستنی دەستە و گرووپی نایاسایی” لە دادگاکانی گشتی و ئینقلاب بەرەوڕوون.