فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سکاڵای کۆمەڵەی ژنە قوربانییەکانی شەڕی بۆسنی لەدژی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕاتکۆ میلادیچ
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

کۆمەڵەی “ژنە قوربانییەکانی شەڕی بۆسنی” لەدژی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ژێنەڕاڵ “ڕاتکۆ میلادیچ” کە لە لایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە بە تاوانی جینۆساید تاوانبار کراوە، سکاڵایان تۆمار کرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی بەفرانبار، كۆمه‌ڵه‌ی “ژنە قوربانییه‌كانی شەڕی بۆسنی” له‌ نووسینگه‌ی داواكاری گشتی ئەم وڵاتە، سكاڵایان له‌ دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندانێك تۆمار كرد كه‌ وه‌ك رێزگرتن بۆ ژێنەڕاڵ “راتكۆ میلادیچ” كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌ تاوانی جینۆساید له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌‌، رێكخرابوو. میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، رێكخه‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ سڕبه‌كانی بۆسنی بوون كه‌ لایه‌نگری یانه‌ی تۆپی پێی “ئه‌ستێره‌ی سووری بێلگراد”ن و خۆپیشاندانه‌كه‌یان له‌ سه‌ر پردی ڤیسیگراد بووه‌ كه‌ به‌سه‌ر رووباری ده‌رینادا درێژ ده‌بێته‌وه‌. جێگای ئاماژەیە، له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی بۆسنی له‌ ماوه‌ی مانگەکانی ئاوریل تا ژووئییەی ساڵی ١٩٩٢، هێزه‌كانی سڕبی بۆسنی زیاتر له‌ ١٥٠٠ موسڵمانیان له‌ شاری ڤیسیگراد كۆمه‌ڵكوژ كرد. دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ژێنه‌ڕاڵ “راتكۆ میلادیچ”دا به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژكردنی موسڵمانانی بۆسنی به‌تایبه‌ت له‌ “سریبرینتسا” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئەم وڵاتە، كه‌ تێیدا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌ ده‌ستی سربه‌كانی بۆسنی جینۆساید كرابوون، سەپاندبوو.