فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سۆهەیلا محەممەدی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
چوارشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۲   |  09-08-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، سوهەیلا محەممەدی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، لەژێر گوشار و هەڕەشەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دوای چوار ڕۆژ مانگرتن، کۆتاییی بە مانگرتنەکەی هێنا. ناوبراو لە بارودۆخی نالەباری جەستەیی و دەروونیدا، لە ڕۆژی شەممەی ئەم حەفتەیەوە لەسەر بارودۆخی خۆی لەو بەندیخانەیە بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت و ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم بەندکراوە سیاسیە کە لە ڕۆژی شەممە، ١٤ی گەلاوێژەوە دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن ، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی شکاندنی مانگرتنەکەی، لە ژێر گوشار و هەڕەشەی بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعات و بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا بووە و ئەویش ڕایگەیاندووە؛ ئەگەر پێڕاگەیشتنی دۆسیەکەی لەوە زیاتر دوا بخرێت، “هەوڵی خۆکوشتن دەدات”. ناوبراو زستانی ڕابردووش جارێکی تر هەوڵێکی خۆکوشتنی دا بەڵام لەلایەن هاوبەندییەکانەوە ڕزگار کرا.