سیامەک داودی خەڵکی سنە، سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
پێنجشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۱   |  09-02-2023
سیامەک داودی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دۆڵاو” سەر بە شاری سنە کە پێشتر ماوەی ٨٠ ڕۆژی لە دەستبەسەرگە و لە ژێر ئەشکەنجەدا تێپەڕاندبوو، لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سیامەک داودی بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆییی” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕش لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەیدی سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.