فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێزدەیەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی کەیوان ڕەشۆزادە
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024

کەیوان ڕەشۆزادە بەندکراوی سیاسی و خەڵکی ورمێ کە ماوەی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە تێپەڕ دەکات، لە سێزدەیەمین ڕۆژی مانگرتنیدا بەسەر دەبات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گوڵان، کەیوان ڕەشۆزادە، لە حاڵێکدا پێ ناوەتە ناو سێزدەیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی کە لەم دوایییانەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و سوکایەتی پێکردن. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان، لە ڕەوتی مانگرتنەکەی خۆی لە ژووری تاکەکەسییەوە بۆ بەندی ئەمنی زیندان گواستراوەتەوە و ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنی وشک، جارێکی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسی گەڕێندرایەوە.
کەیوان ڕەشۆزادە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئومێد سەعیدی، کامران قاسمی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور و نایب حاجی پوور” لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە گواسترانەوە. دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەو پێنج هاووڵاتییە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بەڕێوەچوو و ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی “کردەوەی دژ بە ئەمنیەتی میللی” هەر یەک سزای ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزایانە دواتر بە جێبەجێکرانی ماددەی ٤٤٢ی ئایینی دادگاییکردنی تاوانەکان، بۆ سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و ئەو پێنج بەندکراوە ئێستا بەبێ کەڵک وەرگرتن لە مافی مەرەخەسی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.