فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێهەمین رۆژی مانگرتنی کرێکارانی پارکی «مهرماە» لە بەندەری ماهشەهر
یەکشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۱   |  10-07-2022

رۆژی شەممە ١٨ی پووشپەر ژمارەیەک لە کریکارانی پارکی “مهرماە” لە نارەزایەتی بە وەرنەگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە بەندەری ماهشەهر دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
ئەم کرێکارانە کە هەرکامەیان ٣ بۆ ٤ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، دەڵێن؛ لەم بارودۆخە نالەبارەی ئابووری و گرانی لەڕادە بەدەری پێداویستیەکانی ژیان، وەدواخرانی حەقدەستەکانیان کێشە و گرفتی زۆری بۆ بنەماڵەکانیان پێک هێناوە. کریکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە؛ تا گەیشتن بە خواستەکانیان، دەست لە خۆپیشاندان و ناڕازایەتی دەربڕین هەڵناگرن.