فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێهەمین ڕۆژی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی خه‌ڵكی ئه‌رده‌كان دژبه‌ پیس بوونی كه‌ش و هه‌وا
چوارشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۲   |  27-12-2023

دانیشتووانی شاری ئه‌رده‌كان له‌ پارێزگای یه‌زد ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار، بۆ سێهەمین رۆژی بەردەوام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پیسبوونی كه‌ش و هوای ئه‌و شاره‌ به‌هۆی چالاكی ده‌یان كارخانه‌ی ناستاندارد خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌یان كارخانه‌ی ناستاندارد له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری ئه‌رده‌كانی یه‌زد دامه‌زراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكانیان ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ بكرێت. هه‌ر به‌و بوونه‌وه‌ ژینگه‌ی ئه‌و شارستانه‌ خه‌ریكه‌ له‌ناو ده‌چێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كارخانه‌كان مازۆت به‌كار دێنن و كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شارستانه‌یان به‌ ته‌واوی گه‌وزاندووه‌ و ته‌ندرووستی خه‌ڵكیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. ڕۆژی چوارشەممە خه‌ڵكی ئه‌رده‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕەزایەتی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری داخرانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیانه‌ بوون كه‌ كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ی شاره‌كه‌یانی ئالووده‌ كردووه‌.