سێهەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکان لە پارێزگای سوەیدا لە سوورییە
سێشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۴   |  15-07-2025

لە سێیەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتووەتە ١٠٠ کەس و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی سوورییە باسیان لەوە کردووە، شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هۆزە چەکدارە درووزەکان و بەدەوی لە فڕۆکەخانەی سوعلە ڕووی داوە. کەناڵی “سوەیدا 24” بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە چوار بەرە بەردەوامە کە بریتین لە میحوەری سوعلە، حەزم، کەناکر و میحوەرەی تەعارە. کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەسەر میحوەری ڕۆژئاوای شاری سوەیدا، لە دەوروبەری گوندی کەناکر، دەنگی تەقە و تەقینەوەی قورس لەوێ دەبیسترێت و پێکدادانەکان بەردەوامی هەیە.