سێهەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

ئەمڕۆ شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کامیۆندارانی ناڕازی لە ٣٦ شاری ئێران، یەکگرتووانە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە، کامیۆنداران لە ٣٥ شاری ئێران لەوانە: تاران، ئەراک، ئیسلام ئابادی غەرب، بافت کرمان، بەندەرعەباس، گۆلپایەگان، گنو، فەسا، ئەسەدآباد، ئیسفەهان، کازەروون، نەجەف ئاباد، دیواندەرە، دەڕەشاری ئیلام، ئیزە، یەزدانشار، سیرجان، زەنجان، شەمس ئاباد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، شیراز، تەورێز، قەزوێن، کرمان، قەرەباغ و سنە، بە ڕاگرتنی ڕەوتی بارکردنی کامیۆنەکان، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لەئاست، بارودۆخی ناسەقامگیری ژیانیان و وەڵامنەدرانەوەی خواستەکانیان، لە سەرتاسەری ئێران بەرز کردەوە.