سێهەمین کۆبوونەوەی کرێکارانی گرێبەستی ئەهواز
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024
کرێکارانی گرێبەستی ناوچه پڕ لە نەوتەکانی ئەهواز، رۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، لە شوێنی ستادی ئەم ناوەندە لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خواستەی ئەم کرێکارانە بریتییە لە: “بەکردەوە دەرهێنانی بەخشنامەی پەیوەندیدار بە حەقدەستی سالی ١٤٠٠، بەکردەوە دەرهێنانی پەسەندکراوی یاسای شوڕای ئیداری و ئیستخدامی وەزارەتی سەنعەت نەوت لە بەفرانباری ١٤٠٠، چاکسازی لە هەژمارکردنی پاداشی بەهرەداری هاوشێوەی کرێکارانی مودەت موعەین و چاکسازی لە سیستمی زێدەکاری بەپێی ڕوونکردنەوەی ژمارە یەک لە مادەی ٣٦ی یاسای کار”.