سێ بەرابەر بوونی ئاماری قۆربانیانی کۆرۆنا لە ماوەی یەک حەفتەدا
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
چوونەسەروەی ئاماری توشبوون بە کۆرونا لە ئێراندا، ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێت و یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی توشبوونی لە ڕادەبەدەر بەو پەتایە، توشبوونی منداڵانە.
ڕۆژی یەکشەممە 17ی ڕێبەندان، ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا 35هەزار و 429 توشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون و لەو ڕێژەیە 2هەزار و 199کەس لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدان.
وزارەتی تەندروستی هەروەها ڕایگەیاند، لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا 85 توشبوو گیانیان لە دەستداوە. بە پێی ڵێکۆڵینەوەی پزیشکی، ناوەندی پۆهنتۆن برایلانی ئیسرائیلی و ناوەندی جەلیلە زەبی، یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، کەمیی ڤیتامین D جەستەیە.