فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سێ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەرکران
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
 سێ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەرکران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئەم دوایانەی هاووڵاتییان لە کوردستان، سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان  (١٣ی فێوریە) سێ کەس بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە” ٣٢ ساڵ تەمەن و خەڵکی قروچاوە، “ڕەحمان قادری” و” موحەممەد قادر پوور” خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.

ئەم سێ هاووڵاتییە دوای بانگکرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر دەلیلی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی بەسەریاندا سەپاوە، لەبەردەستدا نییە.