فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەدان چالاکی مەدەنیی ئێران خوازیاری کۆتایی مانگرتن لە خواردنی پێنج بەندکراوی سیاسی بوون
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022

زیاتر لە ٦٥٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی مانگی ڕێبەندان لە نامەیەکدا بۆ ٥ بەندکراوی سیاسی، داوایان لێکردن کە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەیان بێنن کە بیست و حەوت ڕۆژە هەروا درێژەی هەیە.

ئەم ٥ بەندکراوە سیاسییە، “شەکیلا مۆنفەرێد”، “سینا بهێشتی”، “سەعید تەمجیدی”، “موحەممەد ئەبولحەسەنی” و حەمید حاجی جەعفەر کاشانی”ن کە باروودۆخی تەندرووستییان نالەبار ڕاگەیەندراوە”.

لە نامەی ئەم چالاکانەدا هاتووە: “پاش کوشتنی نامرۆڤانەی بەکتاش ئابتین، ئەوە ئێوە دادخوازانی بەندکراو بوون کە دەنگی ناڕەزایەتیتان بەرز کردەوە … دەنگی ئێوە بیسترا و هەموو ویژدانێکی وشیاری وەژان هێنا”.

واژۆکارانی ئەم نامەیە لە درێژەدا دەنووسن: “ئێستا کە شەپۆلێک لە پشتیوانی و هاوڕێیەتی لەگەڵ ئێوە هەم لە زیندان، هەم لە کۆمەڵگا و هەم لە دەرەوەی وڵات وەڕێ کەوتووە، ئێمە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ خۆڕاگریتان، بەتەمەنناوە داواتان لێ دەکەین کە کۆتایی بە مانگرتنەکەتان بێنن”.

لەم نامەیەدا ڕوو بە بەندکراوانی سیاسی وتراوە کە: “سڵامەت و گیانی شەریفی ئێوە، ئەولەوییەتی هەر کردەوەو خەباتێکە، بۆ ڕێز گرتن لە ئێوە هەڵدەستین”.

چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەڵک کردووە کە بە واژۆی ئەم نامەیە پشتیوانیی خۆیان لە بەندکراوانی سیاسی و خواستەکانیان نیشان بدەن.