فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان بە هەڵبژاردنی سێباستیەن لۆکێرنۆ لە فەڕانسە
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بزووتنەوەیەک لەژێر ناوی “وەرن هەموو شتێک ڕابگرین” لە فەڕانسە لە بانگەوازێکدا،داوای له هاووڵاتییانی فەڕانسەیی کردووە کە لە خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداری بکەن.
ئەم بزووتنەوەیە کە ڕێبەرییەکی دیاری کراوی نییە، لە لایەن هەوادارانی یەکگرتووی پارتە ڕاست و چەپەکان ڕێکخراوە. شایانی باسە، دەوڵەتی فەڕانسە بۆ بەروڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران، ٨٠ هەزار پۆلیسی لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە جێگیر کردووە. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بەنیازبوون کە کۆنتڕۆڵی مێترۆی پاریس بەدەستەوە بگرن کە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بە گازی فرمێسکڕێژ هێرش کراوەتە سەریان و لە ئەنجامیدا ٢٠٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون.