فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەرکەوتنی مانگرتن و کۆبوونەوەی موعەلیمان و کرێکارانی ئەمریکا
یەکشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۲   |  26-03-2023

یەکێتی نێودەوڵەتی کرێکارانی خزمەتگوزاری ئەمریکا کە لە پشتیوانی دەیان هەزار کەسی لە موعەلیمان و کرێکاران بەهرەمەندە، ڕایگەیاندووە: بەدوای سێ ڕۆژ مانگرتن و ڕێپێوان توانیمان سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنین.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مانگرتنە کە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە کۆتایی پێ هاتووە، لە ئەیالەتەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا لەوانە گەورە ئەیالەتی لۆسانجلێس بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە موعەلیمان، خوێندکاران، باخەوان، سبوور و کرێکارانی خزمەتگوزاری شارەداری، شۆفیر پاسەکان، کرێکارانی کافە و ڕێستوورانتەکان و هاریکارانی پەروەردەی تایبەت، بەڕێوەچوو بوو و خوازیاری بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان ببوون. یەکێتیی لۆسانجلێسی یەکگرتوو لەم پێوەندەدا ڕایگەیاند کە توانیویانە کە بە بردنەسەرێی ٣٠ لەسەدەی حەقدەستەکان سەرکەوتنێکی گەورە لە بەرامبەر دەوڵەت بەدەست بێنن.