فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەرۆک وەزیری بریتانیا وازی لە پۆستەکەی هێنا
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022

بۆریس جانسۆن سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، له ‌دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند؛ واز لە پۆسته‌كه‌ی دێنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا دوا بە دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌یان ئه‌ندامی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت درێژه‌ به‌كاره‌كانی ئه‌دات. جێگای ئاماژه‌یه‌ شه‌پۆلی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی بۆریس جانسۆن له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌ گشتی ٦٠ سیاسه‌تمه‌داری ئه‌و حیزبه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.