فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەعید قادری بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری سنە ئازادکرا
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی سەعید قادری، کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو، و پاشان بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە