فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی بارودۆخی ئەمنیەتی لە زاهیدان سەرەڕای بەردەوامیی لافاو لەو ناوچەیە
شەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۳   |  20-04-2024

ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەليوە وەکوو هەموو هەینیەک، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئیسلامی بە دانانی خاڵی پشکنین لە دەوروبەری مزگەوتی مەکی لە زاهیدان و ئەو شەقامانەی کە بەرەو ئەو مزگەوتە دەچن خەڵکیان کۆنترۆڵ دەکرد.
کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ” و تۆڕی هەواڵی “حاڵ وەش” ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژیم ڕێگەیان نەداوە ڕۆژی هەینی خه‌ڵک بچنە ناوچەی دەوروبەری مزگەوتی مەکی.
هەروەها حاڵ وەش بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی ڕژیم ڕێگەی هاتوچۆیان بەو ماشینانه‌ی کە بڕیار بوو تێبپەڕن نەداوە و تەنها کەسانێک کە بە پێ دەڕۆیشتن دوای پشکنین ڕێگەیان پێ دەدرا.
بەردەوامیی ئەم گوشارانە بۆ سەر خەڵک لەحاڵێکدایە کە لافاو لە پارێزگای بەلووچستان هەروا بەردەوامە و زەرەر و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
تۆڕە هەواڵییەکان باسیان لە زیانی گیانی و مرۆڤی ئەو لافاوە کردووە و کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ دۆزینەوەی تەرمی سێ لاوی بەلووچیان لە شارەکانی نەیشکەر و مێهرستان ڕاگەیاندووە.
لەگەڵ گیانلەدەستدانی ئەو سێ لاوە بە هۆی لافاوەوە، ژمارەی قوربانییانی لافاو لە بەلووچستان بوو بە ١٤ کەس و تا ئێستاش چەندین هاووڵاتی کە چه‌ند کەسیان منداڵن بێسەروشوێنن.