فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی١٠ مانگ زیندان بەسەر عەبدوڵڵا شەریف زادە
دوشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۳   |  21-10-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، عەبدوڵڵا شەریفزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ڕژیم لە و شارە، دەستبەر کرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە.
عەبدوڵڵا شەریفزادە، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز، بە بێ‌ئامادەبوونی خۆی لە دادگا و بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” لە ڕێگای چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، داوای پێداچوونەوەی عەبدوڵڵا شەریفزادە بە حوکمەکەی لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە ڕەت کراوەتەوە و دوای دەرکردنی حوکمەکەی، هێزە ئەمنییەکان چەندین جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەو هاووڵاتییە.