فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی٥ ساڵ زیندان بەسەر نوێ باوەڕێکی مەسیحی لە دزفوول
یەکشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۳   |  09-06-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئیسماعیل نەریمانپوور” نوێ باوەڕی مەسیحی تەمەن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی شاری دزفوول بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە مەسیحییەکانی زایۆنیستی” لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئەهواز دادگایی کراو لە ئەنجامدا حوکمی ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
“محبت نیوز” ماڵپەڕی تایبەت بە مەسیحییەکانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان لە دزفوول ناوبراویان دەستبەسەر کردو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و دواتر بە دانانی بارمتەێ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی شیبانی ئەهواز ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٠، لەگەل گرووپێکی نوێ باوەڕی مەسیحی لە دزفوول دەستبەسەر کرابوون و دوای لێکۆڵینەوەی باوەڕەکانیان و لێپرسینەوە و بەڵێنی ناچالاکبوونیان لە بواری ئایینی مەسیحیدا ئازاد کرابوون.