فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر دوو هاووڵاتیی لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران
پێنجشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۳   |  19-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حەسەنی”، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە ئێعدام مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هاووڵاتییە بە “بەغی، مەحارەبە، افساد فی ارز، ئەندامێتیی لە مۆجاهێدینی خەلق، کۆکردنەوەی زانیارییە ڕێزبەندکراوەکان و کۆبوونەوە و تەبانی دژ بە ئەمنیەتیی نیشتمانی” تاوانبار کراون. جێگای ئاماژەیە، بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو تەمەن ٦٤ ساڵ، لە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە ماڵەکەی خۆی لە تاران و مێهدی حەسەنی تەمەن ٤٨ ساڵ، لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە کاتی چوونەدەرەوە لە وڵات، دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین کرابوون.