سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر شەش تاوانباری پەروەندەی ئێکباتان
چوارشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۳   |  13-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، تاوانبارانی پەروەندەی شارۆچکەی ئێکباتان، لەسەر حوکمی لقی ١٣ی دادگای تاوانەکانی تاران، بە ئێعدام مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بابەک پاکنیا، پارێزەری دادگوستەری وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی، لە پەروەندەی ئێکباتان لە پێوەند لەگەڵ “میلاد ئارموون، عەلیڕەزا کەفایی، ئەمیرمحەممەد خۆش ئێقباڵ، نەوید نەجاڕان، حسێن نێعمەتی و عەلیڕەزا بەرمەرزپوورناک” لەسەر دەنگی [مستاشاران]ی لقی ١٣ی دادگای تاوانەکانی تاران بە قێساس مەحکووم کراون و ئەم حوکمە دەتوانرێ پێداچوونەوەی لەسەر بکرێت.