فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر مەحموود مێهرابی بەندکراوی سیاسی
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

بەپێی ڕاپورتەکان، مەحموود مێهرابی بەندکراوی سیاسی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری موبارەکە سەر بە پارێزگای ئیسفەهان لە لایەن لەقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “افساد فی‌الارض” حوکمی ئێعدامی بە سەریدا سەپێندراوە و حوکمەکەش بۆ پارێزەرەکانی ناوبراو خوێندرایەوە.
خوازەنامەی مەحموود مێهرابی ڕەزبەری پارەکە، بە ١٨٧ تۆمەت کە لەوانەدا “افساد فی‌ الارض” بووە، لەلایەن لقی دووهەمی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری موبارەکە لە پارێزگای ئیسفەهان دەرکراوە. بە پێی خوازەنامەی دەرکراو کە بە پشتبەستن بە سکاڵای ٧٧ سکاڵاکەرەوە دەرکراوە، مەحموود مێهرابی بە تۆمەتی “افساد فی‌ الارض” لە ڕێگای ئەنجام دانی بڵاوکردنەوەی درۆ لە لاپەڕەی ئینستاگرامی، بانگەشە دژی سیستەم، هاندانی هێزەکانی سەربازی بۆ ئەنجام نەدانی ئەرک، هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن، سوکایەتی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و تۆمەتەکانی دیکە تۆمەتبار بووە. مەحموود مێهرابی، بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە کردنەوەی دۆسییەی نوێ دژ بە خۆی سەبارەت بە تۆمەتانێک وەکوو “بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی تاوانباریەت لە میدیاکان” و “سوکایەتی بە ئیمامەکان و پیرۆزییەکان” ڕووبەڕوو بووەوە. ناوبراو ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ئیسفەهان دەستبەسەر و ٢٥ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ئازاد کرابوو بەڵام، دوای چەند کاتژمێر، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندان گەڕێندرایەوە.