فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر نایب عەسکەری لە زیندانی ورمێ
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023

نایب عەسکەری”، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری ورمێ، دوای دوو ساڵ دەستبەسەربوون، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “موحارەبە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایەش بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

نایب عەسکەری، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن لقی٢ی دادگای ڕژیم لەمشارە بە تۆمەتی “موحارەبە” لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە، ئەو سزایە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بەفەرمی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە کە نایب عەسکەری لە کاتی دەستبەسەرکران، هاوژینەکەی دووگیان بووە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بێبەشکرانی لە خزمەتگوزاری پزیشکی و هەروەها یەکلایی نەبوونی پەروەندەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.