سەپاندنی حوکمی ئێعدام بە سەر ئێحسان فەریدی بەتۆمەتی موحاربە
چوارشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۴   |  14-05-2025

بەپێی زانیارییەکان، ئێحسان فەریدی خوێندکاری زانکۆی خەڵکی تەورێز لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “موحاربە” لە ڕێگای ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فەریدی، مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٣، پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەری ئەو خوێندکارە، دۆسیەی ناوبراو بۆ یەکێک لە لقەکانی دیوانی باڵا نێردراوە. شایانی باسە، ئێحسان فەریدی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەییدا داندراوە و ئەو حوکمە بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعات بەسەریدا سەپێندراوە.