ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە پاش نزیکەی ۵ مانگ دستبەسەربوون، لە لایەن دادگاوە بانگ کراوە و تۆمەتی “افساد فیالارض”ی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، دادگایی کردنی “ڕەفیق سەلیمی”، چالاکی کرێکاری بەڕێوە چوو و لە لایەن دادگاوە بەم تۆمەتانە لەوانە، “پێکهێنانی باند و گرووپی ناسایی”، “هەوڵدان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “افساد فیالارض” مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەو چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری پارەکە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم – لقی سنە بۆ بەندیخانەی ڕژیم لەو شارە گواسترابوویەوە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ڕەفیق سەلیمی ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، وێڕای کوڕەکەی بە ناوی فواد سەلیمی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.