فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو و سزای تەواوکەر مەحکووم کراوە.
بەپێێ حوکمی دەرکراو، ئەم چالاکە کرێکارییە بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو، دوو ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوەی لە ئێران، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ زێدی خۆی و بێبەریبوون لە ژیان بۆ ماوەی دوو ساڵ لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران حوکم دراوە. ئەم چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی کە حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە لە دەرکرانی حوکمی دادگای پێداچوونەوە ئاگادار کراوەتەوە و خۆی و پارێزەرەکەشی لە دەرکرانی حوکمەکە ئاگادار نەبوون و تەنانەت لە ڕێگەی سامانەی سەناوە ئاگادار نەکراونەتەوە. ئەم چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاندووە: وردەکاریی حوکمەکە بەشێوەی زارەکی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە و لە ماوەی ڕۆژانی داهاتودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی هەشتگێرد ئامادە دەبێ. جێگایئاماژەیە، سەرەتاکانی پووشپەڕی ١٤٠٣، فەرهاد شێخی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کەرەجەوە بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی” بە یەک ساڵ بەندکران، دوو ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، دوو ساڵ دوورخرانەوە و ژیانی زۆرەملێ لە شاری دیواندەرە و قەدەغەکردنی ژیان لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران بۆ ماوەی دوو ساڵ حوکم درابوو.