سەپاندنی حوکمی زیاتر لە ٣ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
دوشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۳   |  24-06-2024
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “یووسف حاجیخۆش” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم ” حوکمی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران بە سەریدا سەپا.
جێگای ئاماژەیە، یووسف حاجیخۆش ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵانی ئەمساڵ، لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو سەرەنجام ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.