سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ئۆمید فەلاحی
دوشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۲   |  04-09-2023
لەم ماوەی ئەم دواییانەدا سزای سێ مانگ بەندکران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بەسەر “ئومێد فەلاحی”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ئەم شارە سەپێندراوە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای سێ مانگ بەندکرانی ئومێد فەلاحی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی توندوتیژانەهەڵیانکووتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە مەریوان و ناوبراویان دەستبەسەرکرد. ئەم لاوە تەمەن ٢٠ ساڵە، دواتر بە دانانی بارمتەی قورس، هەتا کاتی تەواو بوونی دادگاییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازادکرابوو.