فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ئیلهام نادری مۆنفەرێد بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل
سێشەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۴   |  26-08-2025

بە پێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا “ئیلهام نادری مونفەرێد” تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی نۆدشە، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی «چالاکیی تەبلیغی بە قازانجی ئیسرائیل» بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی بیست و یەک مانگ و نیو لەو حوکمە هەڵپەسێردراوە و دوو مانگ و نیوی سزاکەی بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لەو بارەدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگ و هەڕەشەی لێ کرابوو کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.