فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر حەمید چپاتی لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان، “حەمید چپاتی” لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” و “تێکدانی بیری و ڕای گشتی”، حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
سزای دەرکراو ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە پارێزەرەکەی ڕاگەینراوە. حەمید چپاتی تەمەن ٣٦ ساڵ، چالاکی مەدەنی و خەڵکی ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، دوای بانگ کرانی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی شەش ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.