سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان
چوارشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۳   |  27-11-2024
دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “قەرەگوڵ”ی سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی “ئیدریس حاجی رەسوڵپوور” و “هێمن ئیبراهیم حەمزە”،
لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” هەر کامەیان بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزرابوون و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی بۆکان کرابوون و لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.