فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد
دوشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۴   |  22-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئومید ڕەش” خەڵکی گوندی «کۆسەکەرێز»ی سەر بە شاری مەهاباد و “سرووش یووسف زادە” خەڵکی هەمان شار، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد، هەر یەک بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کراون.
شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» تۆمەتبار کراون و حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ۳۱ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئومید ڕەش لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد ڕەسووڵ زادە” و “نوورەدین دوودکانلوو” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. هەروەها سرووش یووسف زادە، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردان، لە ماڵی خۆیان لە مەهاباد دەستبەسەر کرابوو. ئەو هاووڵاتییانە دوای یەک مانگ لێپرسینەوە، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون.