
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “سۆهەیلا موتاعی” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی» لە دێهگولان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار دەستبەسەر کراوە، لە لایەن لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندی گروپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێ مانگ زیندان و سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەپێی ڕاگەیەندراوەی فەرمی، پێویست بووە ناوبراو تا ڕێکەوتی ۲۵ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە ڕای دادگا لەوێ ئامادە بێت. لە دوای نەڕۆیشتنی ناوبراو لە مۆڵەتی دیاریکراودا، دادگا لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە حوکمەکەی پێ ڕاگەیاندووە. ئەو هاووڵاتییە ۲۰ ڕۆژی دەرفەت هەیە تا سەبارەت بەو حوکمە کە بەسەریدا سەپێندراوە، لە ڕێگای یاساییەوە کارێک بکات. لە ئەگەری دەرنەبڕینی ناڕەزایەتیی ناوبراو بەم حوکمە، دادگا دەتوانێت بەپێی یاسا ڕای کۆتایی بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو ڕابگەیێنێت.