
بە پێی ڕاپۆرتەکان، دادگای شۆڕشی شنۆ سێ هاووڵاتیێ خەڵکی ئەمشارەی بە ناوەکانی “ئومید ئیبراهیمیان” بە تۆمەتەکانی «هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» بە ٥ ساڵ زیندان، “یاسر شەریفییان” بە تۆمەتەکانی «پڕۆپاگەندە و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی، ڕاگرتنی چەکی تاپڕ و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» بە ٤ ساڵ زیندان و “ڕەشید فەقی زادەیان” بە تۆمەتی «هاندانی ڕای گشتی» بە ١ ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم سێ هاووڵاتییە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئەمنییەتی بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەر کرابوون و لە کۆتاییدا ١٢ی جۆزەردان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی ئازاد کرابوون. ئەم هاووڵاتییانە پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانیان لە ژێر چاوەدێری و گرتنی دەزگاکانی ئەمنییەتی و دادوەریی کۆماری ئیسلامیدا بوون.