سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر عەبدولقادر خونسەرد
یەکشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۲   |  26-11-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایییانەدا “عەبدولقادر خونسەرد”، خاوەنی دوو نیشانی کێبڕکێی جیهانی مووی تای، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی” و “بێڕێزی کردن بە خامنەیی” سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو هەروەها سزای ساڵێک دوورخرانەوە بۆ شاری سووسەنگرد سەر بە پارێزگای خووزستانی بەسەردا سەپا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولقادر خونسەرد کە ئێستا لەبەر دۆسیەیەکی دیکە لە زیندانی سەقزدا ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، لەم دوایییانەدا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” بە کرانەوەی دۆسیەیەکی نوێ و بەسەردا سەپاندنی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران ڕووبەڕوو بووەتەوە.