فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر محەممەدعوبەید حەقیقیان لە لایەن دادگای سنە
هەینی ۳۰-۰۴-۱۴۰۲   |  21-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “محەممەدعوبەید حەقیقیان” کارمەندی پێشووی دادگای شاری سنە، لەم دوایییانەدا لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی”، بە هەژمارکردنی ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەربوونەکەیەوە، سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە، ئەو سزایەی کە بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاوە،  گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی چوار ملیۆن تمەن. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی پارەکە، لە شاری سنە و لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. دواجار ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.