سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕابردوودا، “هەژار سولتانیئازەر” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەژار سولتانیئازەر ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆکان، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی، لە زیندان ئازاد کرابوو.