سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرید بادیدەست خەڵکی دیواندەڕە لەم دوایانەدا لە لایەن لقی ١ دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم” بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوە و حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە.
فەرید بادیدەست، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ناوبراو دوای چەند مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.