فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

هیوا مۆرادی، خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژی حکوومەت” حوکمی هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مۆرادی، هیوا مۆرادی لە ڕەوتی دۆسیەیەکی دیکەدا کە دژی ناوبراو کراوەتەوە، بە “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” مەحکووم کراوە. سەپاندنی حوکمی بەندکران بە سەر هیوا مۆرادی لە حاڵێکدا بووە کە ناوبراو لە بەشی لاقی چەپی خاوەن پێداویستیی تایبەتە و بەرگەی زیندان ناگرێت. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵ، چوار ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی تا کاتی کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.