فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
شەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۴   |  16-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕەحمان ڕەحیم پوور، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەوشارە، بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژی حکومەت» بە ۵ مانگ زیندان مەحکووم کراوە کە ئەو حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە. هەروەها ئەو هاووڵاتییە حوکمی پێبژاردنی بڕی ١٠ ملیۆن تمەنیشی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕەحمان ڕەحیم پوور ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سەقز دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە ناسراو بە «قەرارگای شەهرامفەر» گواسترایەوە. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، پاش ۳۱ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە و زیندانی ناوەندیی سەقز، بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.