فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە
هەینی ۱۴-۰۶-۱۴۰۴   |  05-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکانی ئەوشارە، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی» بە ۶ مانگ زیندان محکووم کراوە.
فەرهاد کەریمی ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە شاری نەغەدە لەگەڵ چەند هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کرابوو. ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوەی بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابۆوە. ناوبراو لە ئاکامدا پاش ۴۹ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.