سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هێدی شادیخا هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
شەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۴   |  07-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێدی شادیخا، خەڵكی گوندی “سینگان”ی سەر بە شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەكانی دووی ئەمشارە بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەكانی كوردستان” حوکمی یەكساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
هێدی شادیخا سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە گوندی سینگان لە ماڵی بنەماڵەیی خۆی دەستبەسەر كرا. شایانی باسە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەڕای دروستكردنی ترس و بەكارهێنانی توندوتیژی لە کاتی دەستبەسەركردنی هێدی شادیخا، ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاووڵاتییەیان پشكنی بوو. هێدی شادیخا، لە كۆتاییدا ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی كاتی تا كاتی كۆتایی هاتنی دادگاییەكی لە زیندان ئازاد كرابوو.