
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی تەمەن ٦٤ ساڵ و هاووڵاتییی خەڵكی قوروە لە دۆسیەیەكدا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” حوکمی ١٠ مانگ بەندكران و لە دۆسیەیەكی دیكەدا بە تۆمەتی”هاندانی ڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوكردنەوەی ناڕاستییەكان” بە سێ مانگ بەندكران و سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێرداو مەحکووم کراوە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەڕای پێشەكەش كردنی پرۆژەیەک بۆ لقی جێبەجێ كرانی سزاكانی قوروە لەسەر بنەمای نەبوونی توانای تەحەمولكردنی بەندكرانی زینا فەرەیدوونیان و داواكاری گۆڕینی سزا بۆ چاوەدێری پێبەندی ئەلەكترۆنیكی لە لایەن پارێزەری ناوبراو، ئەم داوایە ڕەد كراوەتەوە و حوکمی ١٠ مانگ بەندكرانی ناوبراو بۆ ناوەندی جێبەجێ كرانی سزاكان نێردراوە.نموونەی تۆمەتەكانی زینا فەرەیدوونیان، ڕەخنەگرتن لە سەندن و فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی بێ بەدواداچوونی مادە هۆشبەرەكان لە قوروە و گەندەڵیی ئیداری و پێكهاتەیی ئیدارە و ڕێكخراوەكانی ئەم شارە بووە. شایانی باسە، ئەم چالاكە مەدەنییە پێشتریش بۆ دادسەرای قوروە بانگ و بە هۆی ڕەخنەگرتن لە بارەی دۆخی ئەمشارە، سزا درابوو و سێ جار لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە بانگ و لێپرسینەوەی لێ كرابوو.